جۆرج ڕەسڵ بووە پاڵەوانی خەڵاتی گەورەی سەنگاپور

جۆرج ڕەسڵ بووە پاڵەوانی خەڵاتی گەورەی سەنگاپور
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

جۆرج ڕەسڵ لە تیمی مێرسێدیز، خەڵاتی گەورەی سەنگاپوری بەدەستهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ خەڵاتی گەورەی دیکەی فۆرمولا وەن بەڕێوەچوو و تیایدا جۆرج ڕەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدیز بووە پاڵەوانی خەڵاتی گەورەی سەنگاپور.

زانیاریی زیاتر: ڕەسڵ، لە پلەی یەکەمەوە دەستی بە پێشبڕکێیەکە کرد، شۆفێرەکەی تیمی مێرسێدیز تاوەکو کۆتایی لە پێشەنگی پێشبڕکێیەکە مایەوە و بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا یارییەکی بۆ خۆی و تیمەکەی بردەوە.

لە لایەکی دیکەوە: تیمی ماکلارن، بۆ دووەمساڵی لەسەریەک، نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 650 خاڵ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ، پلەی دووەمی پێشبڕکییەکەی بەدەستهێنا و لاندۆ نۆریسی تیمی ماکلارن لە پاش پێکدادانی لەگەڵ ئۆسکار پیاستریی هاوتیمی، چووە پلەی سێیەم و هەر بەو پلەیەش کۆتایی بە کێبڕکێیەکە هێنا.

بەو هۆیەشەوە: ئۆسکار پیاستری بە ڕادەیەکی زۆر لە تیمەکەی نیگەران بوو و تووڕەیی خۆی لەبارەی ئەو پێکدانانەوە دەربڕی.

ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی 17 بۆ 19ـی ئەم مانگە، خەڵاتێکی دیکەی گەورەی فۆرمولا وەن ئەنجامدەدرێت و ئەمجارە پێشبڕکێیەکە لە ئەمریکا دەبێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ