هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سینەر بەهۆی پێکانەوە لە شەنگەهای ماستەرز کشایەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
یانیک سینەری ئیتاڵی بەهۆی پێکانەوە لە ماستەرزی شەنگەهای کشایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یانیک سینەری ئیتاڵیی لە یارییەکانی قۆناغی 32ـی پاڵەوانییەتی ماستەرزی شەنگەهای، ڕووبەڕووی تالۆن گرێکسپوری هۆڵەندیی بووەوە. سینەر لە کۆمەڵەی سێیەمدا نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و بەهۆی پێکانەوە کشایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆمەڵەی یەکەم، هەردوو تێنسزان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و بە سەختی ڕکابەری یەکدیان دەکرد، تێنسزانە هۆڵەندییەکە بە سێرڤە بەهێزەکانی کێشەی زۆری بۆ سینەر درووست کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش سینەر توانی کۆمەڵەکە بە ئەنجامی 7-6 بباتەوە.
لە کۆمەڵەی دووەم: یارییەکە بە هەمان شێوە درێژەی کێشا و گرێکسپور بەردەوام پشتی بە سێرڤە بەهێزەکانی دەبەست، ئەمجارە تێنسزانە هۆڵەندییەکە توانی هاوکێشەکە یەکسان بکاتەوە و کۆمەڵەی دووەمی بە ئەنجامی 7-5 بردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم: گرێکسپور ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و 3-2 پێش سینەر کەوتبوو، بەڵام بەهۆی پێکانی سینەرەوە یارییەکە تەواو نەکرا و گرێکسپور بە براوە هەژمارکرا. بەو بردنەوەیەش تالۆن خۆی گەیاندە قۆناغی 16ـی ماستەرزی شانگهای.
ئەمەش بزانە: تالۆن گرێکسپور لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی ڤالێنتین ڤاچێرۆتی مۆناکۆیی دەبێتەوە

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.