مۆرینیۆ بردنەوەکانی پۆرتۆی وەستاند

مۆرینیۆ بردنەوەکانی پۆرتۆی وەستاند
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

پۆرتۆ و بەنفیکا لە گەڕی هەشتەم، لووتکەی خولی پۆرتوگالیان ئەنجامدا.

چیرۆکی سەرەکی: بەنفیکا لە گەڕی هەشتەمی خولی پۆرتوگالی لە یاریگای دۆ دراگاو بووە میوانی پۆرتۆ، دوای 11 بردنەوەی بەدوای یەک پۆرتۆ هەوڵی بردنەوەی ژمارە 12ـی دەدا، بەڵام تیمەکەی جۆزێ مۆرینیۆ سەرکەوتنەکانی ڕاگرت.

زانیاریی زیاتر: پۆرتۆ لە گێمی یەکەم ئاستێکی بەرزتری نیشاندا وەک لە بەنفیکا و 4 لێدانی ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەرەکەی کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەیتوانی هێڵی بەرگری تیمەکەی مۆرینیۆ تێکبشکێنێت و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم: پۆرتۆ بە هەمان ئاستەوە دەرکەوت و بەردەوام هەوڵی پێشکەوتنی دەدا، بەڵام لەو گێمەشدا هیچ کام لە یانەکان گۆڵیان نەکرد و یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

زیاتر بزانە: پۆرتۆ بە هەمان ئاستەوە دەرکەوت و بەردەوام هەوڵی پێشکەوتنی دەدا، بەڵام لەو گێمەشدا هیچ کام لە یانەکان گۆڵیان نەکرد و یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ