ئەتلەتیکۆ مەدرید وەستێنرا

ئەتلەتیکۆ مەدرید وەستێنرا
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگا، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگا لەنێو یاریگای ئەلبانکا بالایدۆس ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ بووەوە، دوای دوو بردنەوەی گەورە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و فرانکفۆرت، ئەتلەتیکۆ وەستێنراو و بە گۆڵێک یەکسانبوون.

زانیاریی زیاتر: ئەتلەتیکۆ مەدرید هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەرکەوت و لە خولەکی شەشی یارییەکە، بە هەڵەیەکی ستارفلید ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد. بەڵام خولەکی 40 ئەرکی تیمە مەدریدیەکە زەحمەت بوو کاتێک لینگلێت بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و گێمی یەکەم بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم: لە خولەکی 68 دوای هاتنە ناوەوەی بە پێنج خولەک ئیگۆ ئاسپاس گۆڵی  یەکسانبوونەوەی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد. تیمەکەی سیمیۆنی دوای دوو بردنەوەی گەورە بەرامبەر ڕیال مەدرید و ئینتراخت فرانکفۆرت کەوتە داوی یەکسانبوون.

زیاتر بزانە
: ئەتلەتیکۆ مەدرید بەم یەکسانبوونە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دراوسێی بۆ هەشت خاڵ بەرز بووەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ