هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە بە شكستێکی قورس پێشەنگی لەدەستدا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە لە گەڕی هەشتەمی لالیگا، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دووچاری شکستێکی قورس بووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرشەلۆنە لە گەڕی هەشتەمی لالیگا لەنێو یاریگای ڕامۆن سانچێز پیزخوان ڕووبەڕووی سێڤییا بووەوە، دوور لە چاوەڕوانییەکان بلوگرانا 1-4 دووچاری شکستێکی قورس بووەوە.
زانیاریی زیاتر: سێڤییا هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەرکەوت و فشارێکی توندی دەخستە سەر بەرشەلۆنە، هەوڵەکانیشیان بە ئەنجام گەیشت و لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا، کە ئەلێکسیس سانچێزی یاریزانی پێشووتری بەرشەلۆنە لە خولەکی 13 سەرکەوتووانە گۆڵی پێتۆمارکرد.
زیاتر بزانە: لە خولەکی 36، ئەرکی بەرشەلۆنە سەختر بوو، کاتێک ئیسحاق ڕۆمێرۆ دووەم گۆڵی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کرد بە دوو هێندە. پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم مارکۆس ڕاشفۆرد گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
لە گێمی دووەم: خولەکی 76 لێدانێکی سزا بۆ بەرشەلۆنە هەژمارکرا بەڵام ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لێدانەکەی لەدەستدا و نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.لە خولەکی 90 سێڤییا برینی بەرشەلۆنەی قووڵترکرد و لە ڕێگەی خۆسێ ئەنخێل کارمۆناوە گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.
ئەوەی دواتر ڕوویدا: لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕوانی کۆتایی یارییەکە بوو، ئاکۆر ئادامس لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراودا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و هێندەی دیکە ئەنجامەکەی لەسەر بەرشەلۆنە قورستر کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرشەلۆنە بەم شکستە پێشەنگی ڕیزبەندی بۆ ڕیاڵ مەدرید چۆڵکرد و ئێستا بە 19 خاڵەوە، دوو خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.