هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێرێرا بووەوە پاڵەوانی کێشی سووکی UFC
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئالێکس پێرێرای بەڕازیلی تۆڵەی خۆی لە ماگۆمەد ئەنکالایێڤیی ڕووسی کردەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ئالێکس پێرێرای بەڕازیلی لە نمایشی UFC 320 تۆڵەی خۆی لە ماگۆمەد ئەنکالایێڤیی ڕووسی بردەوە و جارێکی دیکە بووەوە پاڵەوانی کێشی سووکی UFC.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی سێی ئەمساڵ، هەردوو یاریزان ڕووبەڕوو بوونەوە، کە ئەو یارییە لە بەرژەوەندی شەڕکەرە ڕووسییەکە کۆتایی هات و پشتێنەکەی لە پیرێرا بردەوە. بۆ ئەم یاریەش پێرێرا تەنیا تۆڵە سەندەوەی دەویست و هەولێ دەدا پشتێنەکە بەدەستبهێنێتەوە.
ئەوەی ڕوویدا: پێرێرا هەر لە دەستپێکی یارییەکەوە بەسەر ڕکابەرە ڕووسییەکەیدا زاڵ بوو، دوای چەند لێدانێکی بەهێز، دواجار لە گەڕی یەکەم و دوای تەنیا یەک خولەک و 20 چرکە، پێرێرا بە گورزی کوشندە یارییەکەی بردەوە و 13ـیەمین بردنەوەی لە مێژووی Ufc یدا بەدەستهێنا.
زیاتر بزانە: بەو بردنەوەیەش شەڕکەرە بەڕازیلیەکە تۆڵەی خۆی سەندەوە و بۆ دووەمجار لە کاروانی وەرزشییدا پشتێنی کێشی سووکی ufc بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.