هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هیچ یانەیەک بۆ خولی نایابی کوردستان سەرناخرێت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەندرێن لەکاتی مەشق
ئاڤا سپۆرت
كشانەوەی یانەكانی هەڵۆ، برایەتی و پیشەسازی لە خولی نایابی كوردستان پەسەند كرا و وەرزی نوێی خولەكە بە بەشداریی 11 یانە بەڕێوە دەچێت و رێگەش بە هەر یانەیەك دەدرێت پێنج یاریزانی پیشەگەر بگوازێتەوە.
وێنە گەورەکە: فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی، كشانەوەی یانەكانی هەڵۆ، برایەتی و پیشەسازی پەسەند كرا و بڕیاریش درا هیچ یانەیەك شوێنی ئەو یانانە نەگرێتەوە كە لە خولەكە كشاونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2025 ـ 2026 بە بەشداریی 11 یانە بەشێوازی خول و بە دوو قۆناغ (چوون و هاتن) بەڕێوە دەچێت.
ئەمەش بزانە: یەك یانە بۆ خولی پلەیەكی كوردستان دادەبەزێت، ریزبەندی دەیەمی خولی نایابی كوردستان لە یاریی پلەی ئۆف لەگەڵ پێنجەمی خولی پلەیەكی كوردستان یاریی دەكات و براوەیان لە خولی نایاب یاریی دەكات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.