ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگا، لەنێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا.


چیرۆکی سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگا لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا میوانداریی ڤیاڕیاڵی کرد، مێرێنگێ بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە و حەوتەم سەرکەوتنی نووسییەوە.

زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم بەهێزتر دەرکەوت و بەردەوام هێرشی دەبردە سەر گۆڵی ڤیاڕیاڵ، لەو گێمەشدا مەدریدی میواندار 12 لێدانی ئاراستەی گۆڵی ڕکابەرکەی کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش گێمەکە بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم: مەدرید بە هەمان ئاستەوە دەرکەوت و ئەمجارە لە خولەکی 47 ڤینیسیۆس جونیۆر توانی گۆڵی پێشکەوتنی مێرێنگی تۆماربکات. دواتر لە خولەکی 69 لێدانێکی سزا بۆ مەدرید هەژمارکرا و ڤینیسیۆس توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی پێتۆماربکات. لە خولەکی 73 ڤیاڕیاڵ دەرکەوت و لە ڕێگەی میکاوتادزی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمتر کردەوە.

زیاتر بزانە: لە خولەکی 77، ئەرکی ڤیاڕیاڵ سەختر بوو، کاتێک سانتیاگۆ مۆرینۆ دووەم کارتی زەردی وەرگرت و کرایە دەرەوەی یاریگا. دواتریش لە خولەکی 81 کیلیان ئمباپێ سێیەم گۆڵی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد و یارییەکەیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات

ئەمەش بزانە: بەو بردنەوەیە مەدرید حەوتەم بردنەوەی بەدەستهێنا و ئێستاش بە شێوەیەکی کاتی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندیی لالیگا دەبینێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ