چێڵسی توانی لیڤەرپووڵ لە پێشەنگ بهێنێتە خوارەوە

چێڵسی توانی لیڤەرپووڵ لە پێشەنگ بهێنێتە خوارەوە
5 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

چێڵسی لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ یاریی لووتکەی خولەکەی لە لیڤەرپووڵ بردەوە.


چیرۆکی سەرەکی: چێڵسی لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی لیڤەرپووڵی پێشەنگی کرد، بە ئەنجامی 2-1 یاریی لووتکەی خولەکەی لێبردەوە و لە تەختی پێشەنگیی هێنایە خوارەوە.

زانیاریی زیاتر: چێڵسی، دەیەویست جارێکی دیکە لە پرێمەرلیگ بە بردنەوەکان شاد ببێتەوە و لیڤەرپووڵیش دەیوسیت قەرەبووی شکستەکەی کریستاڵ پاڵاس بکاتەوە، بەڵام چێڵسی باشتر دەستی بە یارییەکە کرد و توانی بەسەر ڕکابەرەکەیدا زاڵ بێت، ئەوەشىوو دواجار لە خولەکی 14 مۆیسس کایسێدۆ بە شێوەیەکی نایاب و موشەک ئاسا گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بلوزی تۆمارکرد.

زیاتر بزانە: بە دوای ئەو گۆڵەیش، چێڵسی درێژەی بە هێرشەکانی دا و لە چەند حاڵەتێکیشدا نزیکبوو لەوەی گۆڵی دووەم تۆماربکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش گێمی یەکەم هەر بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم: لیڤەرپووڵ زیاتر دەهاتە پێشەوە و هەوڵی گەڕانەوەی دەدا، لەو گێمەدا ڕێدز چەندین هەلی مەترسیداری درووست کرد، تاوەکو لە خولەکی 63 کۆدی گاکپۆ دەرکەوت و ئەنجامەکەی بۆ تیمەکەی ئارنە سڵۆت یەکسانکردەوە.

ئەوەی دواتر ڕوویدا: دووبارە چێڵسی جڵەوی یارییەکەی گرتەوە دەست و دەستی بە هێرشەکانی کردەوە، دواجاریش لە دوایین ساتی یارییەکە، ئێستیڤاو گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد و لیڤەرپووڵی لە پێشەنگی پرێمەرلیگ هێنایە خوارەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ