پێشهاتەکانی لووتکەی نێوان چێڵسی و لیڤەرپووڵ

پێشهاتەکانی لووتکەی نێوان چێڵسی و لیڤەرپووڵ
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

چێڵسی و لیڤەرپووڵ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ یاریی لووتکەی خولەکە ئەنجام دەدەن.


چیرۆکی سەرەکی: چێڵسی لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی لیڤەرپووڵی پێشەنگ دەکات. بلوز لە پرێمەرلیگ بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت، هەرچی ڕێدزە دۆخێکی نایاب بەڕێدەکات.

زانیاریی زیاتر: لیڤەرپووڵ لە پرێمەرلیگ لە کۆی شەش یاریی 16 خاڵی کۆکردووەتەوە، پێنج یاریی بردووەتەوە، شکست و یەکسانبوونێکیشی تۆمارکردووە. چێڵسیش بە هەمان ژمارەی یاریی دوو بردنەوە و دوو شکستی هەیە، دوو یەکسانبوونیشی تۆمارکردووە و توانیویەتی هەشت خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: لیڤەرپووڵ و ئارسناڵ لە ڕابردوودا
66 یارییان لە پرێمەرلیگ بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، سوورپۆشەکان بە 25 بردنەوە باڵادەستن و شین پۆشەکانی لەندەنیش 22 بردنەوەیان هەیە، لە 19 یارییشدا یەکسانبوونە. لیڤەرپووڵ 81 گۆڵی تۆمارکردووە و چێڵسیش 79 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چێڵسی بۆ یاریی لووتکە لە تواناکانی هەریەکە لە تۆسین ئادارابیۆیۆ، وێسلی فۆفانا، ئاندرێ سانتۆس و کۆڵ پاڵمەر بێبەش دەبێت، تریڤۆ چالۆباش بەهۆی ڕاگیرانەوە یاریی ناکات. لەلایەکی دیکەوە لیڤەرپووڵ بەبێ ئەلیسن بەیکەر و جیۆڤانی لیۆنی دەچێتە لەندەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
چێڵسی: ڕۆبێرت سانچێز، ڕیس جەیمس، جۆش ئاچیامپۆنگ، بێنۆیت بادیاشیلی، مارک کۆکورێیا، مۆیسیس کایسیدۆ، ڕۆمیۆ لاڤیا، ئێنزۆ فێرناندێز، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، پێدرۆ نێتۆ، جواو پێدرۆ.

لیڤەرپووڵ: جیۆرجی مامارداشڤیلی، کۆنۆر برادلی، ئیبراهیما کۆناتێ، ڤێرجیل ڤان دایک، میلۆس کێرکێز، ڕایان گراڤنبێرگ، ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر، محەممەد سەڵاح، دۆمینیک سۆبۆسلای، کۆدی گاکپۆ، ئەلیکساندەر ئیساک.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ