ئەدیداس تۆپی مۆندیالی 2026ـی نمایشکرد

ئەدیداس تۆپی مۆندیالی 2026ـی نمایشکرد
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

تۆپی جامی جیهانیی ساڵی 2026 لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە نمایشکرا.


چیرۆکی سەرەکی: ئەدیداس لە ئەمریکاوە لە ڕێگەی ئەو یاریزانانەی کە توانیویانە جامی جیهانیی بەدەست بهێنن، تۆپی جامی جیهانیی ساڵی 2026ـی لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئەفسانە و ئەستێرەی ئێستا و ڕابردووی تۆپی پێوە نمایشکرد.

زانیاریی زیاتر: تریۆندا ناوی تۆپی مۆندیالی 2026 دەبێت، کە لە زمانی ئیسپانیدا بەمانای (سێ شەپۆل) دێت، وەکو ئاماژەیەک بۆ هەرسێ وڵاتی میواندار ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا سێ وڵات بەیەکەوە میوانداریی جامە گرانبەهاکە دەکەن.


ئەمەش بزانە: تریۆندا لە سێ ڕەنگی سەرەکی سوور، سەوز و شین پێکدێت، کە ئاماژەیە بۆ سێ وڵاتی میواندار، بەشێوەیەکی نایاب دیزاینکراوە کە سێ ئاماژە لە خۆدەگرێت؛ گەڵای کەوتوو وەکو هێمای کەنەدا، هەڵۆیەک وەکو هێمای مەکسیک و ئەستێرەیەک وەکو هێمای نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. تۆپەکە بە بەرزترین کوالێتی دروستکراوە، هەروەها بەرزترین سیستمە تەکنەلۆژیەکانی تیادایە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەدیداس هەریەک لە ئەستێرەکان، لیۆنێل مێسی، پۆل پۆگبا، تۆنی کرووس، چاڤی هێرناندێز، ئەلیساندرۆ دێلپیرۆ، ڕیکاردۆ کاکا، زێنیدین زیدان و کافوی وەکو نوێنەری خۆی دیاریکرد بۆ نمایشکردنی تۆپەکەی.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ