هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دێربی ئاگرین لە زاخۆیە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی لە گەڕی چوارەمی یارییەکان میوانداریی یانەی نەورۆز دەکات، زخۆ دەیەوێت یەکەم بردنەوە لەنێو چیمەنە نوێیەکە پێشکەشی هاندەرانی تیپەکە بکات.
وێنە گەورەکە: زاخۆ بە راهێنەرایەتی ویسام رزق لە دۆخێکی باشدان، بەهۆی بردنەوە لە یانەی قادسیە، لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، بەڵام دەیەوێت بە بردنەوە لە نەورۆز کاریگەری خراپی دۆڕانەکەی، بەرامبەر دیالە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەهێڵێت.
زانیاریی زیاتر: یانەی نەورۆز، بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، دەیانەوێت بە ئەنجامێکی باش لە بەرامبەر زاخۆ بۆ سلێمانی بگەڕێنەوە، تاوەکو دۆڕانەکەی بەرامبەر شوڕتە لەبیر بکەن.
ئەمەش بزانە: یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە خانەی دوازدەیەمی ریزبەندی دێت، نەورۆزیش بە سێ خاڵ لە خانەی یازدەیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.