هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک تاڵاوی چوارەم دۆڕانی چەشت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک بەرامبەر تەڵەبە
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە شاری بەغدا، بووە میوانی یانەی تەڵەبە، ئەنجامی ئەم یارییەش لەبەرژەوەندی دهۆک نەبوو.
وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەم یانەی دهۆک لە تۆپێکی جێگیر، لە لایەن یوسف رەشیدەوە گۆڵی یەکەمیان لێ تۆمارکرا، یاریزانانی دهۆک بەدوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەگەڕان، هەر لەو گێمە بەهۆی دەرکردنی یاریزان بۆلی جۆنیۆر، دهۆک گوورزێکی دیکەی بەرکەوت.
لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم، هەڵۆکانی چیا بە 10 یاریزان هەوڵیاندەدا گۆڵی یەکسان تۆماربکنەوە، بەڵام لە خولەکی 67 سیمۆن مسۆڤا گۆڵی دووەمی بۆ تەڵەبەکانی بەغدا کرد و دهۆکی لە دۆڕان نزیک کردەوە.
ئەمەش بزانە: لە خولەکی 69 کەریم دەروێش گوڵی یەکەمی بۆ زەردپۆشەکانی دهۆک تۆمارکرد، بەڵام نەتوانرا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، دهۆک بە ئەنجامی (2-1) دۆڕا و بە دەستی خاڵی لە بەغدا گەڕایەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.