پێشهاتەکانی یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ

پێشهاتەکانی یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ڕیاڵ مەدرید تاقیکردنەوەیەکی قورسی هەیە و ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا، ئەمشەو کاتژمێر 10:00 تاقیکردنەوەیەکی قورس ئەنجام دەدات و لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە. ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە لە لالیگا سەرەڕای شکستی دێربی مەدرید بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، هەرچی ڤیاڕیاڵە گەڕاوەتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی.

زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید لە لالیگا لە کۆی حەوت یاریی 19 خاڵی کۆکردووەتەوە، شەش  یاریی بردووەتەوە و تەنیا یەک شکستی هەیە. ڤیاڕیاڵ بە هەمان ژمارەی یاریی پێنج بردنەوە ویەکسانبوونێک هەیە، تەنیا یەک یاریی شکستی هێناوە و توانیویەتی 16 خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: ڕیاڵ مەدرید لە دوایین پێنج یارییدا سێ بردنەوەی هەیە، یارییەک یەکسانبووە و جارێکیش شکستی هێناوە، مێرێنگێ 14 گۆڵی تۆمارکردووە و ڤیاڕیاڵیش نۆ جار تۆڕی قەڵای سپی هەژاندووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی کارڤاخال و ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بێبەش دەبێت، فێرلاند مێندیش هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە. لە لایەکی دیکەوە ڤیاڕیاڵ بەبێ ئایۆزی پێرێز و خوان فۆیس دەچێتە بێرنابیۆ، جێرارد مۆرینۆش گومان لە بەشداریکردنی هەیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ڕیاڵ مەدرید: تیبۆ کۆرتوا، راول ئاسێنسیۆ، ئێدێر میلیتاو، دین هاوسن، ئەلڤارۆ کارێراس، فێدی ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، جود بێلینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئمباپێ.

ڤیاڕیاڵ: لویز جونیۆر، سانتیاگۆ مورینۆ، ڕافا مارین، ڕیناتۆ ڤێگا، سێرجی کاردۆنا، پێپێ گایێ، تۆماس پارتی، ئالبێرتۆ مۆلێیرۆ، نیکۆلاس پێپێ، گیۆرگێس میکاوتادزێ، مانۆر سۆلۆمۆن.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ