پێشهاتەکانی یاریی مانچستەر یونایتد و سەندەرلاند

پێشهاتەکانی یاریی مانچستەر یونایتد و سەندەرلاند
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

مانچستەر یونایتد لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگدا میوانداریی سەندەرلاند دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: مانچستەر یونایتد لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەهیوای قەرەبووکردنەوەی شکستی گەڕی پێشوو میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات. مان یونایتد ئەم وەرزە بە دۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، هەرچی سەندەرلاندە دەستپێکێکی باشی لە مێژووی یانەکەدا هەبووە.

زانیاریی زیاتر: مانچستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ لە کۆی شەش یاریی حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە، دوو یاریی بردووەتەوە و سێ یاریی شکستی هێناوە، یەکسانبوونێکیشی هەیە. سەندەرلاندیش بە هەمان ژمارەی یاریی سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، تەنیا یەک یاریی شکستی هێناوە و توانیویەتی 11 خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: مان یونایتد و سەندەرلاند لە مێژوودا 32 جار لە پرێمەرلیگ ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، شەیتانە سوورەکان بە 23 بردنەوە باڵادەست تەواون و سەندەرلاندیش تەنیا سێ یاریی براوە، شەش جاریش یارییەکانیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شکستی گەڕی ڕابردوو بەرامبەر برێندفۆرد بە ئەنجامی 3-1، دەنگۆیەکی زۆری لەسەر دەرکردنی ڕۆبن ئەمۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دروستکردووە، لەو ڕۆژەوە میدیاکانی بەریتانیا باس لە دەرکردنی ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەکەن و لەژێر فشارێکی زۆردایە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
مانچستەر یونایتد: ئالتای بایندیر، لێنی یۆرۆی، ماتیاس دێ لیخت، لوک شاو، ئامەد دیالۆ، کاسێمیرۆ، برونۆ فێرناندێس، پاتریک دۆرگو، برایان مبوێمۆ، ماتیوس کونیا، بێنیامین شێشکۆ.

سەندەرلاند: ڕۆبن ڕۆیفس، ترای هومی، نۆردی موکیلی، عومەر ئالدێرێتی، ئارسەر ماسواکو، گرانیت شاکا، نوح سەدیقی، بێرتراند تراورێ، ئێنزۆ لی فی، سایمن ئادینگرا، ویلسن ئیسیدۆر.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ