پێشهاتەکانی یاریی ئارسناڵ و وێستهام

پێشهاتەکانی یاریی ئارسناڵ و وێستهام
4 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئارسناڵ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگدا دێربییەکی دیکەی لەندەن ئەنجام دەدات.


چیرۆکی سەرەکی: ئارسناڵی لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای ئیماراتس، لە دێربییەکی دیکەی لەندەن میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات. ئارسناڵ ئەم وەرزە بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، هەرچی وێستهامە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆی بەڕێدەکات.

زانیاریی زیاتر: ئارسناڵ لە پرێمەرلیگ لە کۆی شەش یاریی 13 خاڵی کۆکردووەتەوە، چوار یاریی بردووەتەوە و دوو یەکسانبوونیشی هەیە. وێستهامیش بە هەمان ژمارەی یاریی چوار شکست و یەکسانبوونێکی هەیە، تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و توانیویەتی چوار خاڵ کۆبکاتەوە.

ئەمەش بزانە: ئارسناڵ و وێستهام لە دوایین پێنج ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە پرێمەرلیگ، ئارسناڵ دوو جار براوە بووە و بە هەمان شێوەیەش وێستهام دوو یاریی لە گەنەرز بردووەتەوە، یارییەکەیش یەکسانبوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارسناڵ بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی پیێرۆ هینکاپێ و نۆنی مادوێکی بێبەش دەبێت، لەلایەکی دیکەوە وێستهام بەهۆی ڕاگیرانەوە لە تواناکانی تۆماس سۆوچێک بێبەش دەبێت و گومان لە بەشداریکردنی یان کلێر تۆدیبۆش هەیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ئارسناڵ: دەیڤد ڕایا، جورێن تیمبەر، ویلیام سالیبا، کریستیان مۆسکێرا، ڕیکاردۆ کالافیۆری، مارتن ئۆدیگارد، دێکلان ڕایس، مارتن زوبێمێندی، بوکایۆ ساکا، ڤیکتۆر گیۆکێرێش، گابریێل مارتینێلی.

وێستهام: ئەلفۆنسۆ ئاریۆلا، وان بیساکا، کۆنستانتینۆس ماڤرۆپانۆس، ماکس کیلمان، مالیک دیۆف، سۆونگۆتو ماگاسا، جارۆد بۆون، ماتیوس فێرناندێس، لوکاس پاکێتا، کریسێنسیۆ سەمەرڤیل، نیکلاس فولکروک.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ