هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سێمینیۆ بردنەوەی بە بۆرنمۆس بەخشی
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بۆرنمۆس بە بردنەوە لە فولهام دەرگای گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگی کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو یارییەکانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان بۆرنمۆس و فولهام دەستیپێکرد و بۆرنمۆسی میواندار توانی چوارەم بردنەوەی لە وەرزەکە بەدەستبهێنێت.
زانیاریی زیاتر: گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی هات و هیچ لایەکیان نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکی 70 ڕایان سیسینیۆن توانی فولهامی میوان پێشبخات و گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد.
گەڕانەوە: بۆرنمۆس زوو گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 78 ئانتۆن سێمێنیۆ ئەنجامەکەی بۆ یانەی میواندار یەکسانکردەوە. پاشان لە خولەکی 84 جەستن کلۆیڤێرت بە لێدانێکی بەهێز و بە شێوەیەکی نایاب گۆڵی دووەمی بۆرنمۆسی تۆمارکرد و پێشکەوتنی بەخشییە یانەکەی.
زانیاریی زیاتر: بۆرنمۆس بەوەوە نەوەستا و لە دوایین ساتی یارییەکە، سێمێنیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەیش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی بۆرنمۆس کۆتایی هات.
ئەمەش بزانە: بەو بردنەوەیەش بۆرنمۆس بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پرێمەرلیگ و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 14 خاڵ، کە ئەوەش بە بەهێزترین دەستپێک لە مێژووی یانەکە دادەنرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.