تیروپشکی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان ڕاکێشرا

تیروپشکی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان ڕاکێشرا
2 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای 2026 بۆ خوار تەمەن 23 ساڵان ڕاکێشرا.


چیرۆکی سەرەکی: تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای 2026 بۆ خوار تەمەن 23 ساڵان لە کوالا لامپوری پایتەختی مالیزیا ڕاکێشرا و لاوانی عێراق کەوتە کۆمەڵەی چوارەمەوە.

زانیاریی زیاتر: جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ لە مانگی 1ـی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و پاڵەوانێتییەکە لە سعوودییە بەڕێوەدەچێت، سعوودییەی میواندار و پاڵەوانی وەشانی پێشوو لە کۆمەڵەی یەکەم ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ڤێتنام، ئوردن و قیرگیزستان دەبێتەوە.

ئەمەش بزانە: هەڵبژاردەی ژاپۆنیش، کە دوو جار بووە بە پاڵەوانی جامەکە، لە کۆمەڵەی دووەم و ڕووبەڕوو هەڵبژاردەکانی قەتەڕ، ئیماڕات و سوریا دەبێتەوە. کۆمەڵەی سێیەم پێکهاتە لە ئۆزباکیستان، کۆریای باشوور، ئێران و لوبنان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کەوتووەتەوە دوایین کۆمەڵەی جامەکە و لەو کۆمەڵەیەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئوسترالیا، تایلاند و چین دەبێتەوە.

زیاتر بزانە: عێراق پاڵەوانی یەکەم وەشانی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵان بوو، کە یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبیش بوو نازناوەکە بەدەستبهێنێت، ئەمساڵیش هەڵبژاردەکە دەیەوێت لە ژێر سەرپەرشتی عیماد محەممەدی ڕاهێنەر جارێکی دیکە بە نازناوەکە شاد ببێتەوە، گەرچی ئەرکی هەڵبژاردەکە یەکجار سەخت دەبێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ