هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانەکانی ئاشکراکرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی ئاشکراکرد.
چیرۆکە سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی لە شاری ڕیۆ دیجانێرۆ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی پێکاهاتەی هەلبژاردەی بەڕازیلی بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو ئاشکرا کرد.
زانیاریی زیاتر: کارلۆ ئەنچیلۆتی لە گۆڵپارێزان، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە هەریەک لە ئێدەرسن، بێنتۆ و هوگۆ سۆزای بانگێشت کردووە. هەروەها لە هێڵی بەرگریدا ئاگوستۆ، میلیتاو، هێنریکی، ڤاندێرسن، سانتۆس، برونۆ، گابریێل، بێرالدۆ و وێسلی بانگێشت کردووە.
لە هێڵی هێرشبەریشدا: کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڤینیسیۆس جونیۆری بۆ هەڵبژاردەکە گەڕاندەوە و لەگەڵ ئەوەیشدا هەریەک لە مارتینێلی، ئێستیڤاو، ئیگۆر، هێنریک، کونیا، ڕۆدریگۆ و ڕیچارلیسۆن بانگێشتر کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕازیل، لە ڕۆژانی 10 و 14ـی مانگ دوو یاریی دۆستانە ئەنجام دەدات و ڕووبەڕووی هەلبژاردەکانی کۆریای باشوور و ژاپۆن دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.