هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەسر بەبێ پاشا بردییەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نەسر بەبێ پاشاکەی گەشتی عێراقی کرد و بە سێ خاڵ گەڕایەوە سعوودییە.
چیرۆکە سەرەکی: نەسر لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیا، بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە میوانی زەورای عێراقی، یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە و دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد.
زانیاریی زیاتر: یارییەکە لە یاریگای زەورا لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، پێشتر هاندەران چاوەڕوانی هاتنی ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بوون، بەڵام کریستیانۆ ئەمجارەش ئامادە نەبوو ڕووبکاتە عێراق، نەسر لە دەستپێکی یارییەکەوە هەر زوو کۆنترۆڵی یاریگای کرد، بەڵام گێمی یەکەم سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی زەورا.
لە گێمی دووەمدا: نەسری لە گێمی دووەم بەردەوام بوو لە هێرشەکانی و زوو گورزی خۆی وەشاند، لە خولەکی 52 عەبدوڵڵا خەیبەری گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد، یانە سعوودییەکە بەوەوە نەوەستا و لە خولەکی 81 جواو فێلیکس بەشێوەیەکی نایاب گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی بۆ دوو هێندە بەرزکردەوە.
زیاتر بزانە: بەو ئەنجامەیش یارییەکە کۆتایی هات و نەسڕ دووەم بردنەوە و شەشەم خاڵی لە چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیا بەدەستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.