هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مانچستەر سیتی بە یەکسانبوون گەڕایەوە ئینگلتەرا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
مانچستەر سیتی چوو فەڕەنسا و بە خاڵێک لە یاریگای مۆناکۆ گەڕایەوە.
چیرۆکە سەرەکی: مانچستەر سیتی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، گەشتی فەڕەنسای کرد، لە ئەرکێکی زەحمەتیشدا بە دوو گۆڵ لەگەڵ مۆناکۆ یەکسانبوو و بە خاڵێک گەڕایەوە مانچستەر.
زانیاریی زیاتر: مانچستەر سیتی لەسەرەتاوە دەستی بە هێرشبردن کرد و کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، ئەنجامەکەشی لە خولەکی 15 گۆڵی یەکەم بوو لەلایەن ئێرلینگ هاڵاندەوە، بەڵام خۆشییەکە زۆری نەخایاند و لە خولەکی 18 جۆردن تێزێ گۆڵی بەرامەری تۆمارکردەوە.
زیاتر بزانە: گۆڵکارە نەرویجییەکە هەر بە گۆڵێک نەوەستا، پێش کۆتایی گێمی یەکەم و لە خولەکی 44 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجام و بە پێشکەوتنی سیتی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: سیتی بەردەوام بوو لە کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە، بەڵام نەیانتوانی مەترسییەکی ئەوتۆ دروست بکەن و تەنیا یەک لێدانیان بۆ گۆڵ هەبوو، بە پێچەوانەوە لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ئێریک دایەر بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە و یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد.
ژمارەکان وادەڵێن: ئێرلینگ هاڵاند توانیوییەتی لە چامپیۆنزلیگدا 52 گۆڵ تۆمار بکات لە کۆی 50 یاریی کە لە پاڵەوانیەتییەکە ئەنجامی داوە. ڤایکینگە نەرویجییەکە ئەم وەرزە 10 یاریی بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە، تێیدا 16 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.