هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیاڵ مەدرید گۆڵبارانی کایرات ئەلماتیی کرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ڕیاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵ و سێ خاڵ لە گەشتی کازاخستان گەڕایەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، شەش هەزار کیلۆمەتری بڕی و گەشتی کازاخستانی کرد، توانیشی بە گۆڵبارانکردنی کایرات ئەلماتی سێ خاڵ و دووەم بردنەوە دەستەبەر بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید هەر لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد و هێرش لە دوای هێرشی دەبرد، بەڵام کایرات ئەلماتی بوێرانە بەرپەچی هێرشەکانیان دەدایەوە و دەیانویست بە هێرشی هەڵگەڕاوە گورزی خۆیان بوەشێنن، بەڵام بەرهەڵستی یانە کازاخستانییەکە هەر 25 خولەکی خایان و کیلیان ئمباپێ گۆڵی یەکەم بە لێدانی سزا تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: مێرێنگێ ئاسوودەتر یاریی دەکرد، ئەوەشبوو لە خولەکی 52 جارێکی دیکە کیلیان ئمباپێ دەرکەوتەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و مەدریدی تۆمارکرد، هەر لە بەردەوامی هێرشەکاندا کیلیان لە خولەکی 73 گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و کردی بە هاتریک.
زیاتر بزانە: 25 خولەکی کۆتایی، یاریی یاریزانە یەدەگەکان بوو، بە جۆرێک خولکی 83 ئێدواردۆ کاماڤینگا بە ئەسیستی ڕۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 93 بە سوود وەرگرتن لە پاسێکی گۆنزالۆ گارسیا، برایم دیاز گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.
ژمارەکان وادەڵێن: کیلیان ئمباپێ ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 13 گۆڵ لەم وەرزەدا لە کۆی نۆ یاریی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا، هەروەها بە پێنج گۆڵیش لە چامپیۆنزلیگ گۆڵکاری جامەکەیە. کیلیان ژمارەی هاتریکەکانیش لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا گەیاندە چوار هاتریک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بە هەشت هاتریک خاوەنی زۆرترین هاتریکی چامپیۆنزلیگن، دوای ئەوانیش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دێت بە شەش هاتریک و کەریم بێنزێماش هاوشێوەی کیلیان خاوەنی چوار هاتریکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.