هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە بە ئاست و بە ئەنجام بە پاریس سانجێرمان دۆڕا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە میوانداریی پاریس سانجێرمانی کرد و بە ئاست و بە ئەنجام شکستی هێنا.
چیرۆکە سەرەکی: بەرشەلۆنە لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ لەنێو یاریگای مۆنجویک، میوانداریی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد و 2-1 دووچاری یەکەم شکستی ئەم وەرزەی سەرجەم خولەکان بووەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە بە ئاستێکی باشتر دەرکەوت و چەند هەلێکی گۆڵکردنی بۆ ڕەخسا، تاوەکو دواجار لە خولەکی 19 قرشەکەی بەرشەلۆنە، فێران تۆرێس یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
زیاتر بزانە: پاریس سانجێرمان لەدوای گۆڵەکەی بەرشەلۆنەوە کەوتە خۆی و چەند هێرشێکی مەترسیداری کردە سەر گۆڵی یانە کەتەلۆنییەکە، سەرەنجام لە خولەکی 38 بە ئەسیستی نونۆ مێندێش، سێنی مایولو گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجام کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا: پاریس بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، دوای چەندین گۆڕانکاریی لەلایەن هەردوو یانەوە، تیمەکەی لویس ئێنریکی لە دوایین ساتەکانی یارییەکە، گۆڵێکی کوشندەی لەلایەن گۆنچالۆ ڕامۆسەوە تۆمارکرد و بە بردنەوە گەڕایەوە فەڕەنسا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەی 16ـی نێوانیان بوو، پاریس بردنەوەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە و ئێستا هەردووکیان خاوەنی شەش بردنەوەن، چوار یاریی نێوانیشیان بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.