هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی لووتکەی چامپیۆنزلیگ
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا یاریی لووتکەی جامەکە ئەنجام دەدەن.
چیرۆکە سەرەکی: بەرشەلۆنە لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ لەنێو یاریگای مۆنجویک میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات. بەرشەلۆنە ئەم وەرزە بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت، هەرچی پاریسە بەهەمان شێوە دۆخێکی نموونەیی بەڕێدەکات.
زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە لە لالیگا لە کۆی حەو یاریی نۆزدە خاڵی کۆکردووەتەوە، شەش یاریی بردووەتەوە و تەنیا یەک یەکسانبوونی هەیە. پاریسیش بە شەش یاریی پێنج بردنەوە و شکستێکی هەیە، توانیویەتی 15 خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لە ڕابردوودا 15 یارییان لە بەرامبەر یەکدی ئەنجام داوە، یانە کەتەلۆنییەکە بە شەش بردنەوە باڵادەستە و یانەکەی پایتەختی فەڕەنساش پێنج بردنەوەیان هەیە، لە چوار یارییشدا یەکسانبوونە. بەرشەلۆنە 28 گۆڵی تۆمارکردووە و پاریسیش 27 گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرشەلۆنە بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی خوان گارسیا، فێرمین لۆپێز، گاڤی و ڕافینیا بێبەش دەبێت، بەڵام ئەلیخاندرۆ بالدی گەڕاوەتەوە و پێشبینی دەکرێت بەشێوەی یەدەگ بەشداریی بکات، لامین یاماڵیش بەتەواوەتی ئامادەیە و لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، لەلایەکی دیکەوە پاریس سانجێرمان لە کۆمەڵێک یاریزانی گرنگ بێبەش دەبێت. بەبێ مارکینۆس، دێزری دوێ، خڤیچا کڤاراتسخێلیا و عوسمان دێمبێلێ دەبێتە میوانی بەرشەلۆنە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
بەرشەلۆنە: چێزنی، ژولێس کوندێ، ئێریک گاریسیا، پاو کوبارسی، جێرارد مارتن، فرانکی دی یۆنگ، پێدری، لامین یاماڵ، دانی ئۆلمۆ، مارکۆس ڕاشفۆرد، فێران تۆرێس.
پاریس سانجێرمان: ئەشرەف حەکیمی، ئیلیا زابارنی، پاچۆ، نونۆ مێندێش، جواو نێڤێش، ڤیتینیا، فابیان رویز، گۆنچالۆ ڕامۆس، سێنی مایولو، برادلی بارکۆلۆ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.