هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سینەر سێیەم نازناوی ساڵی بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
یانیک سینەری ئیتاڵی بە بردنەوە لە لێرنەر تینی ئەمریکی پاڵەوانییەتی پەکینی بەدەستهێنا.
چیرۆکە سەرەکی: یانیک سینەر لە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی پەکین ڕووبەڕووی لێرنەر تین بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا، بەمشێوەیە بووە پاڵەوانی پەکین. خاڵی هەردوو کۆمەڵەکانیش 6-2 بوو.
لێدوانی فەرمی: لێرنەر تین دوای شکستەکەی بەرامبەر سینەر گوتی: پیرۆزبایی لە یانیک دەکەم بۆ هەفتەیەکی مەزن، نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا. خۆشحاڵبووم لەگەڵ تۆدا یارییم کرد. بەهیوای بەختێکی باش بۆ تەواوی وەرزەکەت.
ژمارەکان وادەڵێن: سینەر نازناوی 21ـەمین لە کاروانی وەرزشیی و سێیەم نازناوی لە ساڵی 2025 بەدەستهێنا، لە دوایین 61 یارییدا 56 بردنەوەی بەدەستهێناوە. لە تەواوی ساڵەکەدا 42 بردنەوەی دەستەبەرکردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.