هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەسر بەبێ پاشا سەردانی عێراق دەکات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
عێراقییەکان دووبارە خەونەکەیان لە گۆڕنرا و ناتوانن بە بینینی پاشای تۆپی پێ شادبن.
چیرۆکە سەرەکی: نەسر لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیا، لە گروپی چوارەم لە بەغدای پایتەختی عێراق بە ئامانجی دووەم بردنەوەی لەسەریەک، دەبێتە میوانی زەورا، بەڵام بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.
زانیاریی زیاتر: نەسر لە باشترین دۆخی خۆیدایە، لە خولی ڕۆشنی سعوودی لە کۆی چوار یاریی کە ئەنجامی داوە، چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە، لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیاش بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە ئیستیکۆلی تاجیکستانی بردەوە.
لە لایەکی دیکەوە: زەورا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تاوەکو ئیستا دوو یاریی ئەنجامداوە و هیچ بردنەوەیەکی نییە، هەردوو یەکسانبووە و یارییەکی دواخراویشی هەیە، بەڵام لە گەڕی ڕابردووی چامپیۆنزلیگی دووی ئاسیا بردنەوەی بەدەستهێناوە و هاوشێوەی نەسر خاوەنی سێ خاڵە.
ئەمەش بزانە: نەسر و زەورا لە ڕابردوودا دووجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، هەردوو یارییەکە یانە سعوودییەکە بردنەوەی بەدەستهێناوە و شەش گۆڵی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا تەنیا دوو گۆڵی بەرامبەر زەورا لەسەر تۆمارکراوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
زەورا: جەلال حەسەن، ڕەعد حاتەم، عەبدوڵڵا نەسیب، مەیسەم جەبار، ئاکام هاشم، دورغەم ئیسماعیل، نزار ئەلرەشدان، حوسێن فەلاح، حەیدەر عەبدولکەریم، ئیبراهیم، مەهدی ئەلحومەیدان.
نەسر: بێنتۆ کرێپسی، سوڵتان ئەلغەنام، عەبدوڵڵا ئەلعەمری، ئینیگۆ مارتینێز، نەواف ئەلبوشەیل، ئەیمەن ئەحمەد، گابریێل، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، کینگسلی کۆمان، سادیۆ مانێ، جواو فێلیکس.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.