هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی مۆناکۆ و مانچستەر سیتی
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
مانچستەر سیتی لە یارییەکی گرنگدا دەچێتە فەڕەنسا و دەبێتە میوانی مۆناکۆ.
چیرۆکە سەرەکی: مانچستەر سیتی گەشتی وڵاتی فەڕەنسا دەکات و لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، کاتژمێر 22:00 لە یاریگای لویزی دووەم دەبێتە میوانی مۆناکۆی فەڕەنسی.
زانیاریی زیاتر: مۆناکۆ لەم وەرزە ئاستی جێگیر نییە، لە یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ 4-1 بە کلەب بروج دۆڕاوە و لە خولی ناوخۆییشدا لە شەش یارییدا تەنیا 12 خاڵی کۆکردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: مانچستەر سیتی سەرەتایەکی باشی نەبوو، بەڵام لە دوایین پێنج یارییدا ئەنجامەکانی زۆر باشتر بوون، چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە، ئەویش بەرامبەر ئارسناڵ بوو. یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگیشی 2-0 لە ناپۆلی بردەوە.
ئەمەش بزانە: مانچستەر سیتی و مۆناکۆ لە ڕابردوودا تەنیا دووجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، ئەویش قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2016-2017 بوو، هەریەکەیان یارییەک براوە بوونە، مان سیتی لە یاریی چوون براوە بوو، مۆناکۆش لە یاریی گەڕانەوە بردییەوە و سیتی لە پاڵەوانییەتییەکە دوورخستەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆناکۆ بۆ یارییەکە لە تواناکانی هەریەکە لە لامین کامارا، دێنیس زەکەریا، ئەلیکساندەر گۆلۆڤین و لوکاس هرادێسکی بێبەش دەبێت. مانچستەر سیتیش بەبێ عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڕایان ئایت نوری و عومەر مەرمووش دەبێت، هەریەکە لە ڕۆدری و ڕایان شەرقی گومان لە بەشداریکردنیان هەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
مانچستەر سیتی: جیجیۆ دۆناڕۆما، ماتیاس نونێس، یۆشکۆ گڤاردیۆڵ، ڕۆبن دیاز، نیکۆ ئۆریێلی، نیکۆ گۆنزالێز، جێرێمی دۆکو، فیل فۆدن، تیجانی ڕێندەرز، بێرناردۆ سیلڤا، ئێرلینگ هاڵاند.
مۆناکۆ: فیلیپ کۆن، ڤاندێرسن، ئێریک دایەر، تیلۆ کێرێر، کایۆ هێنریکی، کۆلیبالی، بامبا، ئاکلیۆچی، مینامینۆ، بالۆگەن، بیێرێس.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.