هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بۆدۆ گلیمت بەرامبەر تۆتنهام هەمووانی شۆککرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
تۆتنهام بە زەحمەت خاڵێکی بەدەستهێنا و لەگەڵ بۆدۆ گلیمتی نەرویجی یەکسانبوو.
چیرۆکە سەرەکی: تۆتنهام لە گەڕی دووەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بۆدۆ گلیمت، زۆرینەی بۆچوونەکان بۆ بردنەوەی یانە لەندەنیەکە بوون، بەڵام یارییەکە لە سەرەتادا ئاراستەیەکی دیکەی وەرگرت.
زانیاریی زیاتر: بۆدۆ گلیمیت خولەکی 35 دەرفەتێکی زێڕینی گۆڵی لەدەستدا، کاتێك کاسپەر هۆگ لێدانی سزای لەدەستدا و گێمی یەکەم بەو شێوەیە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: هەر یانە نەرویجیەکە باشتربوو، خولەک 53 جێنس هاوگ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، هەمان یاریزان خولەکی 66 گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد. دوای دوو خولەک ڤان دی ڤین ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە و خولەکی 89ـیش گوندێرسن گۆڵی یەکسانبوونەوەی بەهەڵە لەسەر خۆیان تۆمارکرد.
ئەنجامی کۆتایی: یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو یانە یەکەو خاڵێکیان بەدەستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.