هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەتلەتیکۆ جارێکی دیکە پێنج گۆڵی تۆمارکرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئەتلەتیکۆ مەدرید پێنجییەکی دیکەی تۆمارکرد و ئەمجارەیان فرانکفۆرت قوربانییەکە بوو.
چیرۆکە سەرەکی: ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گەڕی دووەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ڕیاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداریی فرانکفۆرتی ئەڵمانیی کرد و بە پێنج گۆڵ بەخێرهاتنی کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەتلەتیکۆ لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە گورزی خۆی وەشاند و دوای تەنیا چوار خولەک، ڕاسپادۆری گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. هەر لە گێمی یەکەم کوڕانی سیمیۆنی لە خولەکی 33 و 45 دوو گۆڵی دیکەشی لە ڕێگەی لی نۆرماند و گریزمانەوە تۆمارکرد.
لە گێمی دووەم: ئینتراخت فرانکفۆرت لە سەرەتاکانی گێمی دووەم گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام جولیانۆ سیمیۆنی، خولەکی 70 گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و جارێکی دیکە فرانکفۆرتی بێهیوا کرد، لە خولەکی 82 خولیان ئالڤارێز گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و لەکۆتاییدا کوڕانی سیمیۆنی 5-1 شکستیان بە یانە ئەڵمانیەکە هێنا و یەکەم بردنەوەیان لە جامەکە بەدەستهێنا.
ئەمەش بزانە: ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دوو یاریی ڕابردوودا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، دووەم یارییە بەدوای یەکدا پێنج گۆڵ تۆمار دەکات، لە گەڕی حەوتەمی لالیگاش 5-2 لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.