لیڤەرپووڵ بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی لەسەر دانا

لیڤەرپووڵ بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی لەسەر دانا
1 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

لیڤەرپووڵ بۆ ساڕێژکردنی برینی پرێمەرلیگ چووە تورکیا بەڵام گەلاتەسەرای شۆکی کرد.


چیرۆکە سەرەکی: لیڤەرپووڵ لە گەڕی دووەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ڕامس پارک بە ئامانجی بردنەوە و قەرەبوووکردنەوەی شکستی پرێمەرلیگ، بووە میوانی گەلاتەسەرای تورکی و بە شکستەوە گەڕایەوە ئینگلتەرا.

زانیاریی زیاتر: لیڤەرپووڵ لە سەرەتاوە مەترسیدار بوو، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لێدانێکی سزا دروستبوو، ڤیکتۆر ئۆسەمین لە خولەکی 16 گۆڵی یەکەمی تیمەکەی پێ تۆمارکرد. ڕێدز هەر لە گێمی یەکەم ویستی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام چەکیری گۆڵپارێز ڕێگربوو.

لە گێمی دووەم: دووەم ئارنا سڵۆت هەموو چەکە یەدەگەکانی بەکارهێنا بەڵام لیڤەرپووڵ نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و یارییەکە بە بردنەوەی یانە تورکییەکە بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات.

ئەمەش بزانە: لیڤەرپووڵ دووجار دۆڕا، جگە لە شکستی یارییەکە دوو یاریزانی گرنگی تیمەکەشی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، ئەوانیش ئەلیسن بەیکەری گۆڵپارێز و هوگۆ ئێکیتیکێی هێرشبەری یانەکە بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیڤەرپووڵ دوای شکستەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دووچاری دووەم شکست بووەوە و یانەکەی سڵۆت بارودۆخی باش نییە، یاریی داهاتووشی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسییە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ