مۆرینیۆ گەڕایەوە ستامفۆرد بریج و شکستی هێنا

مۆرینیۆ گەڕایەوە ستامفۆرد بریج و شکستی هێنا
1 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

چێڵسی لەندەنی و بەنفیکا بە ئامانجی یەکەم بردنەوە ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە.


چیرۆکە سەرەکی: چێڵسی لە گەڕی دووەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یارییەکی تایبەتدا لە ستامفۆرد بریج میوانداریی بەنفیکای پۆرتوگالی کرد، یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێوەڵام لێبردەوە.

زانیاریی زیاتر: چێڵسی بە هێرشبردن دەستی پێکرد و هێرشەکانیش بەرهەمەکەیان گۆڵێک بوو، خولەکی 18 ڕیچارد ڕیۆس گۆڵێکی بە هەڵە لەسەر خۆیان تۆمارکرد و تەنیا گۆڵی گێمی یەکەمی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەم: یارییەکە هاوسەنگبوو، هەردوو تیم هێرشیان دەبرد، بەنفیکا لەپێناو گۆڵی یەکسانبوون و چێڵسیش لە پێناو گۆڵی دووەم، بەڵام یارییەکە هەر بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات و چێڵسی یەکەم سێ خاڵی وەرزەکەی لە چامپیۆنزلیگ بردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یارییەکە بۆ سپێشەڵ وەن، مۆرینیۆ تایبەت بوو، چونکە گەڕایەوە ئەو یاریگایەی بەشێکی سەروەریەکانی تیادا نووسیوەتەوە.

ئەمەش بزانە: چێڵسی یاریی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئایاکس دەبێت و بەنفیکاش دەبێتە میوانی نیوکاسڵ.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ