پێشهاتەکانی یاریی کایرات ئەلماتی و ڕیاڵ مەدرید

پێشهاتەکانی یاریی کایرات ئەلماتی و ڕیاڵ مەدرید
30 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی کایرات ئەلماتی دەبێتەوە.

چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستە سەختەکەی دێربی مەدرید، گەشتی وڵاتی کازاخستان دەکات و کاتژمێر 19:45 لە گەڕێ دووەمی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی کایرات ئەلماتی.

زانیاریی زیاتر: مێرێنگی لە گەڕی پێشووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مارسیلیا سێ خاڵی بەدەستهێناوە و ئەمشەویش بە دوای شەشەم خاڵیدا دەگەڕێت.

لەلایەکی دیکەوە: کایرات ئەلماتی لە یەکەم یارییدا دووچاری شکستێکی سەخت بووەوە و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4-1 بە یانەی سپۆرتینگ دۆڕا.


ئەمەش بزانە: یارییەکەی ئەمشەو بۆ یانە کازاخستانییەکە یارییەکی مێژوویی دەبێت و ئەمشەو میوانداری پاشای چامپیۆنزلیگ دەکەن، پێش دەستپێکی یارییەکەیش، ڕاهێنەری کایرات ئالماتی دڵخۆشی خۆی بۆ یارییە دەربرڕی و گوتی، نەک تەنیا بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ وڵاتەکەیش شەوێکی مێژووییە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید: تیبۆ کۆرتوا، فران گارسیا، ئەلڤارۆ کارێراس، دین هاوسن، ڕاول ئاسێنسیۆ، ئۆرلییە چوامینی، فێدی ڤاڵڤێردی، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئاردا گولەر، فرانکۆ ماستانتونۆ، کیلیان ئمباپێ.a

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ