هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەلکاراز هەشتەم نازناوی لەم وەرزە بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

کارلۆس ئەلکاراز
ئاڤا سپۆرت
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بە بردنەوە لە تایلەر فریتزی ئەمریکی پاڵەوانییەتی تۆکیۆی بەدەستهێنا.
چیرۆکە سەرەکی: کارلۆس ئەلکاراز لە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی تۆکیۆ ڕووبەڕووی تایلەر فریتز بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا، بەمشێوەیە بووە پاڵەوانی تۆکیۆ. خاڵی هەردوو کۆمەڵەکانیش 6-4 بوو.
لێدوانی فەرمی: تایلەر فریتز دوای شکستەکەی بەرامبەر ئەلکاراز گوتی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئەلکاراز بکەم بۆ پاڵەوانییەتییەکە، بەبێ هۆکار باشترین یاریزانی جیهان نییە، هەروەها کەسێکی مەزنیشە. دڵخۆشم بەو سەرکەوتنانەی بەدەستی دەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەلکاراز دەیەم یاریی کۆتایی بوو لەم وەرزەدا ئەنجامیدا، کە تێیدا هەشت کۆتایی براوە بووە و نازناوەکەی بەدەستهێناوە، لە دوو کۆتاییشدا شکستی هێناوە و نازناوەکەی لەدەست دا.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەلکاراز نازناوی 24ـەمین لە کاروانی وەرزشیی و هەشتەم نازناوی لە ساڵی 2025 بەدەستهێنا، لە دوایین 45 یارییدا 43 بردنەوەی بەدەستهێناوە. لە تەواوی ساڵەکەدا 67 بردنەوەی دەستەبەرکردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.