هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دێربی مەدرید بە شکستێکی قورسی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات
شەیری بکە لە:

خولیان ئەلڤارێز
ئاڤا سپۆرت
ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکەم تاڵاوی شکستی وەرزەکەی بە ڕیاڵ مەدرید چەشت.
چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی حەوتەمی لالیگا لەنێو یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ بە ئامادەبوونی نزیکەی 70 هەزار، بووە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و دووچاری شکستێکی قورس بووەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەتلەتیکۆ بە بەهێزی دەستی بە یارییەکە کرد و بەردەوام هێرشی دەربردە سەر گۆڵی دراوسێکەی، ئەوەشبوو لە خولەکی 14 ڕۆبن لۆ نۆرماند گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ئەتلێتی تۆمارکرد. بەڵام مەدرید جڵەوی یارییەکەی لە ئەتلەتیکۆ سەندەوە و لە خولەکی 25 کیلیان ئمباپی ئەنجامەکەی بۆ مەدرید یەکسانکردەوە.
زیاتر بزانە: پاشان لە خولەکی 36 ئاردا گولەر ئەسیستێکی ڤینیسیۆسی قۆستەوە و گۆڵی پێشکەوتنی مێرێنگی تۆمارکرد. بەڵام ئەتلەتیکۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە و لە دوایین ساتی گێمی یەکەم، ئالێکساندەر سۆرلۆس بە لێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
گێمی دووەم: ئەتلەتیکۆ دووبارە کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 63 لێدانێکی سزا بۆ تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی هەژمارکرا، کە خولیان ئەلڤارێز توانی سێیەم گۆڵی یانەکەی پێتۆماربکات. دواتر لە خولەکی 63 ئەلڤارێز دەرکەوتەوە و بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب گۆڵی چوارەمی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد.
لە دوایین ساتەکاندا: ئەتلەتیکۆ بەوەوە نەوەستا و لە دوایین ساتی یارییەکە، ئەنتوان گریزمان گۆڵی پێنجەمی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد و یارییەکەیش بەو ئەنجامە و بە شکستێکی قورسی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەتلەتیکۆ مەدرید بەو بردنەوەیە یەکەم شکستی ئەم وەرزەی دووچاری ڕیاڵ مەدرید کرد و شەشەم دێربی لەسەریەکە لە لالیگا بە ڕیاڵ مەدرید نادۆڕێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.