هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاریس لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە ڕاگەیاند
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە.
چیرۆکە سەرەکی: لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 لە یاریگای مۆنجویک لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکدی ببنەوە.
زانیاریی زیاتر: پاریس بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەریەکە لە مارکینیۆس، دێزری دوێ، خڤیچا کڤاراتسخێلیا و عوسمان دێمبێلێ بێبەش دەبێت، بەڵام ڤیتینیا و برادلی بارکۆلا ئامادەن و گەڕاونەتەوە پێکهاتەکەی لویس ئێنریکی.
تەواوی لیستەکە: ئەشرەف حەکیمی، لوکاس بێرالدۆ، ئیلیا زابارنی، فابیان رویز، گۆنچالۆ ڕامۆس، ڤیتینیا، لی کانگ ئین، لوکاس هێرناندێز، سێنی مایولو، نونۆ مێندێش، برادلی بارکۆلا، لوکاس چێڤالیێ، زایر ئێمری، جواو نێڤێش، ڕیناتۆ مارین، ویلیان پاچۆ، ئیبراهیم ئمبایێ، ماتیس جانگیل، ماتڤی سافۆنۆڤ، کوینتین جانتۆو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.