هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سالیبا ڕیاڵ مەدریدی بێهیواکرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئارسناڵ گرێبەستی ویلیام سالیبای بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە.
چیرۆکە سەرەکی: ویلیام سالیبا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئارسناڵ بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە واژۆکرد و تاوەکو ساڵی 2030 لەگەڵ تۆپهاوێژەکانی لەندەن بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ویلیام سالیبا دوای ڕاگەیاندنی گرێبەستە نوێیەکەی گوتی: شانازی بەخۆمەوە دەکەم سەرەتا لە ساڵی 2019 گرێبەستم لەگەڵ ئارسناڵ واژۆکرد و هێشتا لێرەم بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم.
دەشڵێت: هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم، ئێرە باشترین شوێنە بۆ من، چێژ لە هەموو ئەو ڕۆژانە دەبینم کە دەرفەتم هەیە ئەم درێسە بپۆشم.
زیاتر بزانە: ویلیام سالیبا هاوینی 2019 بەرامبەر بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە سان ئیتیانی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و تاوەکو ساڵی 2022 بە خواستن لە یانەکانی سان ئیتیان، نیس و مارسیلیا لە لیگا ئا مایەوە و دواتر گەڕایەوە ئارسناڵ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.