هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەستێرەیەکی تۆپی پێ وازهێنانی ڕاگەیاند
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
تۆپی پێ ئەستێرەیەکی دیکەی گەورە لەدەست دەدات.
چیرۆکە سەرەکی: سێرجیۆ بۆسکێتس، ئەستێرەی ئیسپانیی ڕایگەیاند کە ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریکردنی دەبێت و لە ئینتەر مەیامی بە یەکجارەکی واز لە تۆپی پێ دەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: بوسکێتس، کە لە بەرشەلۆنە درەوشایەوە و 15 ساڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە یاریی کرد، توانیشی 34 نازناو بەدەستبهێنێت و یەکێک بوو لە کاریگەرترین یاریزانەکانی یانەکە.
ئەمەش بزانە: بوسکێتس لای بەشێکی هاندەرانی تۆپی پێ بە باشترین یاریزانی ئیرتیکازە و لای ئەستێرەکانی تۆپی پێیش هەردەم بە باشی وەسف کراوە.
زیاتر بزانە: سێرجیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیش ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە و لە ساڵی 2010 جامی جیهانییان بەدەستهێنا، دوای دوو ساڵیش توانیان یۆرۆی 2012 ببەنەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.