هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەسر یاریی لووتکەی لە ئیتیحاد بردەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نەسڕ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی لووتکەی خولی ڕەوشەنی سعوودیی لە ئیتیحاد بردەوە.
چیرۆکە سەرەکی: نەسڕ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و لە میانەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی رەوشنی سعوودیی، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی ئیتیحادی بردەوە.
زانیاریی زیاتر: نەسڕی میوان بە شێوەیەکی نایاب دەستی بە یارییەکە کرد و ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرشبردن کرد، ئەوەشبوو لە خولەکی 9 سادیۆ مانێ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد. بە دوای ئەو گۆڵەیشەوە نەسڕ درێژەی بە هێرشەکانی دا و دواجاریش لە خولەکی 35 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سەر دووەم گۆڵی نەسڕی تۆمارکرد.
ئەمەش بزانە: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشییدا گەیاندە 946 گۆڵ و نەسڕیش چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد، بەمەش پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکە بەهێزتر کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.