پێشهاتەکانی دێربی مەدرید

پێشهاتەکانی دێربی مەدرید
27 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت

لالیگا یاریی لووتکە و دێربی مەدرید لە هەفتەی حەوتەم بەخۆوە دەبینێت.


چیرۆکە سەرەکی: ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگای ئێر ڕیاز مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی لووتکە و دێربی مەدرید بۆ جاری 241ـەکەم ئەنجام دەدەن.

زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدریدی میوان، بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت و یانەکە لە کۆی شەش یاریی لالیگا، سەرجەمیانی بردووەتەوە و خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دەبینێت، تیمەکەی چابی ئەلۆنسۆ دەیەوێت درێژە بە ڕیکۆردە باشەکەی بدات و حەوتەم بردنەوەی لەسەریەک بەدەستبهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئەتلەتیکۆ مەدرید بە شێوەیەکی خراپ دەستی بە وەرزەکە کرد و لە کۆی شەش یاری تەنیا نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و خۆی لە پلەی هەشتەم دەبینێت، بەڵام تیمەکەی سیمیۆنی لە دوایین یاریی بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و ئەوەش ورەی تیمەکەی بەرز کردووەتەوە.

زیاتر بزانە: هەردوو یانە لە مێژوودا 240 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، تیایدا ڕیاڵ مەدرید 123 بردنەوەی هەیە و ئەتلەتیکۆیش 59 جار براوە بووە، هاوکات 58 یاریی نێوانیشیان بە یەکسانی کۆتایی هاتووە.

ئەمەش بزانە: دێربی مەدرید لە دوایین پێنج یاریی لالیگادا، ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک دەستەبەر بکات و ئەمڕۆ مێرێنگی هەوڵ دەدات کۆتایی بەو ڕیکۆردە خراپە بهێنێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراو:
ئەتلەتیکۆ مەدرید: یان ئۆبلاک، مارکۆس یۆرێنتی، لی نۆرماند، کلیمێنت لێنگلێ، داڤید هانسکۆ، گیلیانۆ سیمیۆنی، پابلۆ باریۆس، کۆکی، نیکۆ گۆنزالێز، خولیان ئەلڤارێز، ئەنتوان گریزمان.
ڕیاڵ مەدرید: تیبۆ کۆرتوا، دانی کارڤاخال، ئێدێر میلیتاو، دین هاوسن، ئەلڤارۆ کارێراس، فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئۆرلییە چوامینی، ئاردا گولەر، جود بێلینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئمباپێ.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ