هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک بە ڕاهێنەری نوێ میوانداریی کەرخ دەکات
شەیری بکە لە:

یاریزانانی دهۆک لە کاتی مەشق
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆک لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمشەو کاتژمێر (8:30) میوانداریی یانەی کەرخ دەکات، دهۆک لە دوای شکستەکەی گەڕی ڕابردوو چاوی لە بردنەوەیە.
وێنە گەورەکە: یانەی دهۆک دوای دەستبەرداربوونی لە راهێنەری بەڕازیلی ڤاریاس، ئێستا سلێمان رەمەزانی کردووەتە ڕاهێنەری تیپەکە، کە وەرزی رابردوو جامی عێراقی بۆ بەدەستهێنان.
لە لایەکی دیکەوە: یانەی کەرخ بە راهێنەرایەتی ئەیمەن حەکیم، بردنەوەیەک و دۆڕانێکی هەیە، خاوەن چەند یاریزانێکی لاون، بە پلانی بەرگری و هێرشی پێچەوانە یاریدەکەن.
زانیاریی زیاتر: یانەی دهۆک دوای دوو گەڕ دوو دۆڕانی بەرامبەر گەرمە و شوڕتە بە بێ خاڵ لە خانەی حەڤدەیەم دێت، یانەی کەرخیش بە سێ خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.