هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هەولێر یاریی لەگەڵ کارەبا دەکات
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەولێر لە کاتی مەشق
ئاڤا سپۆرت
هەولێر لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ڕووبەڕووی یانەی کارەبای بەغدا دەبێتەوە، یارییەکە لە کاتژمێر(6:00)ـی ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی باسم قاسم دەیەوێت سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەک لە خولەکە بەدەستبێنێت، سەرجەم یاریزانەکانی هەولێر بۆ ئەم یارییە ئامادەن و گرفتیان نییە.
لە لایەکی دیکەوە: یانەی کارەبا بە راهێنەرایەتی رازی شنەیشل، لە دوو یاریی ڕابردوو دووچاریی دۆڕان هاتوون، ئەمڕۆ دەیانەوێت هەولێر بکەن بە خاڵی هەڵسانەوە و سێ خاڵی یەکەم لە خولەکە دەستەبەر بکەن.
زانیاریی زیاتر: هەولێر بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە دوو یاریی رابردوو لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت، یانەی کارەبا بەبێ خاڵ لە خانەی هەژدەیەم دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.