هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز لە بەغدا ئەرکی زەحمەتە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز لە یارییەکی بەهێزی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەبێتە میوانی یانەی شوڕتەی بەغدا، نەورۆز دەیەوێت لەم یارییە قەرەبووی ئەنجامە خراپەکەی گەڕی رابردووی بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر(8:30) ئەمشەو یانەی لە شاری بەغدا یانەی نەورۆز بە ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەکانی یاریی لەگەڵ شوڕتە دەکات، یاسین ئاراسی راهێنەر دەیەوێت بە ئەنجامێکی باش یاریگا جێبهێڵێت.
لە لایەکی دیکەوە: یانەی شوڕتە بەسەرجەم یاریزانەکانی و بە راهێنەرایەتی موئمن سلێمان، خۆیان بۆ ئەم یارییە ئامادەکردوو، گەڕی رابردووش توانیان لە یانەی دهۆک ببەنەوە.
زانیاریی زیاتر: نەورۆز لە دوو یاریی رابردووی بردنەوەیەک و دۆڕانێکی هەیە، بەڵام یانەی شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، یەک یاریی ئەنجامداوە و بردنەوەی دەستەبەر کردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.