هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زاخۆ دەیەوێت سەرکەوتنەکانی دیالە رابگڕێت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەبێتە میوانی دیالە، یارییەکە لەشاری بەغدا لە یاریگای مەدینە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێرشەشی ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی زاخۆ لە دووری هاندەرانی یانەکەی یاریی لەگەڵ یانەی دیالە دەکات، بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکان یانەی زاخۆ لە تواناکانی شێرکۆ کەریم بێبەش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: یانەی زاخۆ گەڕی رابردوو توانی بە ئەنجامی ( 2-1) لە یانەی قوەجەوییە بباتەوە و قەرەبووی شکستەکەی گەڕی یەکەمی بکاتەوە، کاتێک بە یانەی تەڵەبە دۆڕا.
ئەمەش بزانە: یانەی زاخۆ وەرزی رابردوو توانی پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستبێنێت، لە جامی عێراقیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەم وەرزە بەشداریی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.