هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سەرۆکی یانەی دهۆک بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریکرا
شەیری بکە لە:

عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
عەبدوڵڵا جەلال سەرلەنوێ بە كۆی دەنگی ئەندامە دەرچووەكانی دەستەی كارگێری بۆ چوار ساڵی دیكە وەكو سەرۆكی یانەی دهۆك هەڵبژێردرایەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی زانیارییەكان عەبدوڵڵا جەلال بۆ چوار ساڵی دیكە وەكو سەرۆكی یانەی دهۆك دەستنیشان کرایەوە، یوسف رەشید دیسان دەبێتەوە جێگری سەرۆك، جاسم محەمەد حاجی لە پۆستی سكرتێری یانەی دهۆك دەمێنێتەوە، بەڵام خالید موشیر وەكو جێگری سەرۆكی یانە كشایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك لە كۆی 241 كەسی دەستەی گشتی یانەی دهۆك، 218 كەس لەناو هۆڵی دەنگدان ئامادەبوون، عەبدوڵڵا جەلال دەنگی تەواو دەنگدەرەكانی بەدەستهێنا.
ئەمەش بزانە: دەنگی سەرکەوتووانی هەڵبژاردنەکە بەمجۆرەبوو، عەبدوڵڵا جەلال 218 دەنگ، یوسف رەشید 215 دەنگ، جاسم محەمەد 209 دەنگ، رێگر ئەحمەد 208 دەنگ، خالید موشیر 205 دەنگ، دلین كەمال 205 دەنگ، عەلی مستەفا 204 دەنگ، هشیار فەریق 203 دەنگ، خالید محەمەد 203 دەنگ و میللەت جەمال 200 دەنگ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.