یانەیەکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

یانەیەکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

پێکهاتەی پیشەسازی

24 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی پیشەسازی لە دوای یانەكانی برایەتی و هەڵۆ بووە سێیەمین یانە لە خولی نایابی كوردستان دەكشێتەوە، سەرجەم یانەكانیش هۆكاری كشانەكانیان بۆ خراپی دۆخی دارایی دەگەڕێننەوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا نیهاد لەتیف قۆجە سەرۆكی یانەی پیشەسازی رایگەیاند بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی پێویست ناتوانن بەشداریی لە وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بكەن.

 

لە لایەکی دیکەوە: نیهاد قۆجە گوتیشی: ئێمە هاوشانی هەندرێن تەنیا دوو یانەی نێو سەنتەری شاری هەولێرین بەشداریی لە خولی نایابی كوردستان دەكەین، بەداخەوە ناتوانین بەم دۆخە داراییە بەشداریی لە خولەكە بكەین و لە رۆژانی داهاتوو یاریزانەكانمان ئازاد دەكەین كە دەتوانن گرێبەست لەگەڵ یانەكانی دیكە واژۆ بكەن.

 

زانیاریی زیاتر: یانەی پیشەسازی لە 2006 دامەزراوە و 19 ساڵە لە چالاكییە وەرزشییەكانی بەردەوامە، لە نێوان ساڵانی 2022 تا 2024 بەبێ ئەوەی هیچ یارییەك بدۆڕێنێت قۆناغەكانی خولی پلەدوو و پلەیەكی بڕی و بۆ خولی نایابی كوردستان سەركەوت.