هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کرا

هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کرا

سیابەند عەگید لە کاتی دەنگدان

24 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-9-2025، لە شاری دهۆک، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کرا، لە هەڵبژاردنەکە 10 ئەندام توانیان متمانەی دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستبێنن.

 

وێنە گەورەکە: بە بەشداریی 224 ئەندام لە دەستەی گشتی یانەی وەرزشی دهۆک، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە ئەنجامدرا، هە ئەندامێک دەبوو رێژەی یاسایی بەدەستبێنێت، کە 113 دەنگ بوو.

 

زانیاریی زیاتر: دکتۆر عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی پێشووی یانەکە زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستهێنا، کە 218 دەنگ بوو، لەگەڵ نۆ ئەندامی دیکە، چوار ساڵی داهاتوو یانەکە بەڕێوەدەبن.

 

ئەمەش بزانە: نۆ ئەندامی دیکە هاوشانی عەبدوڵڵا جەلال دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا، بۆ ئەوەی وەک ئەندام کارگێڕی بۆ چوار ساڵی داهاتوو لە یانەی دهۆک کار بکەن، کە هەریەک لە (خالید مشیر، یوسف رەشید، دلین کەمال، خالید محەممەد، هشیار فەریق، رێگر ئەحمەد، جاسم حاجی، مللەت جەمال، عەلی مستەفا)بوون، هەر ئەمڕۆ ئەو دە ئەندامە کۆدەبنەوە پۆستەکان لەنێوان خۆیان دیاریدەکەن.