هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مۆندیالی خانمان لە هەولێر کۆتاییهات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئەمڕۆ دووشەممە لە یاریی کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووکراوەی خانمان لە شاری هەولێر، کە هەڵبژاردەکانی بەرازیل و میسڕ دوو لایەنەکەی یاریی کۆتایی بوون، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، بەر لەدەستپێکی یارییەکە سەرۆکوەزیران چووە نێو یاریگا و سڵاوی لە یاریزانانی بەڕازیل و مسڕ کرد، دواتر واژۆیەکی لەسەر تۆپی یاریی کۆتایی یارییەکە کرد.
وێنە گەورەکە: یەکەمجارە پاڵەوانیەتی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان، لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، کە شەش هەڵبژاردە لە پاڵەوانیەتیەکە بەشداربوون و بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکران، هەڵبژاردەکانی( کوردستان، بەرازیل، مسڕ، لوبنان، ئوردن، پاکستان) بەشدارییان کردبوو، پاڵەوانیەتیەکە ماوەی هەشت رۆز بەردەوامبوو.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و مسڕ یاریی کۆتاییان ئەنجامدا، لە یارییەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی (میسڕ) توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکە بباتەوە، هەڵبژاردەی لوبنان پلەی سێیەم و کوردستانیش پلەی چوارەمی بەدستهێنا، لە کۆتاییشدا لە لایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە خەڵات بەسەر یاریزان و تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.