هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەنجامی پشکنینی سەرهەنگ راگەیێنرا
شەیری بکە لە:

سەرهەنگ بەرامبەر مینا
ئاڤا سپۆرت
سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی هەولێر، ئەمڕۆدووشەممە پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا، دەرکەوت پێکانەکەی قورس نییە و سەلامەتە، بۆ یاریی داهاتووی تیپەکە ئامادەدەبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرهەنگ موحسین کاپتن و گۆڵپارێزی یانەی هەولێربە ئاڤا سپۆرتی راگەیاند، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە، دەرکەوتووە هیچ کێشەیەک یا گرفتێکی لە شوێنی پێکانەکەی نییە و سەلامەتە.
زانیاریی زیاتر: لە یاریی رابردووی یانەی هەولێر بەرامبەر مینا، لە نیوەی دووەمی یارییەکە بەهۆی پێکانەوە سەرهەنگ موحسین یاریگای جێهێشت، کە هەولێر یارییەکەی بە ئەنجامی(3-1) بردەوە.
ئەمەش بزانە: یانەی هەولێر لە یاریی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە، ئێستا هەولێر بە شەش خاڵ پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.