دهۆک تاڵاوی دووەم دۆڕانی چەشت

دهۆک تاڵاوی دووەم دۆڕانی چەشت

گرتەیەک لە یاریی دهۆک و شوڕتە

21 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

دهۆک لە دووەم یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەسەر دەستی یانەی شوڕتە دووچاری دۆڕانێکی قورس هات، و سێ خاڵی دیکەی لەدەستدا.

 

وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە یانەی شوڕتە  باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکدا سەپاند و توانی لە خولەکی 8 لە رێگای مەحموود مەواسەوە سوود لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی دهۆک وەربگرن و گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، خولەکی 39 مەواسی پیشەگەری سووری گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی کرد.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم یانەی دهۆک هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام نەیدەتوانی مەترسی بخاتە سە تۆڕی یانەی شوڕتە و یاریی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی شوڕتە کۆتاییهات.

 

ئەمەش بزانە: دهۆک دووەم دۆڕانی لەم وەرزە تووشهات، دوای دۆڕانەکەشی کەوتە بەر شەپۆڵی رەخنەی هاندەرانی یانەکە.