هەولێر پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە

هەولێر پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە

مستەفا قابیل لە کاتی گۆڵ تۆمارکردن

21 ئەیلوول
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

یانەی هەولێر لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لە مینای بەسڕە وەرگرت.

 

وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 23 مستەفا قابیل، سوارچاکەکەی هەولێرێان، خۆی لە بەرگریکارانی مینا دزیەوە و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، خولەکی 35 مستەفا قابیل جارێکیتر تۆپێکی لە گۆڵپارێزی مینا ڕفاند و گۆڵی دووەمی کرد.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەمی یارییەکە یانەی هەولێر کەوتە حالەتی بەرگری و میناش هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام شێرزاد تەمیرۆڤی ئۆزبەکی گۆڵی سێیەمی بۆ هەولێر کرد، لە خولەکی 81 عەباس یاسین گۆڵی یەکەمی مینای تۆمارکرد.

 

زانیاریی زیاتر: یاریی بە ئەنجامی ( 3-1) لە بەرژەوەندی هەولێر کۆتاییهات و پاسەوانانی قەڵا سەروو ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقیان گرتووە بە شەش خاڵ.